به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێزان حه‌دۆ ڕاوێژکاری میدیاییی سوپای دیموکراتیکی سووریا ده‌ڵێت: هاووڵاتییانی سڤیل له ترسی هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیا و بۆمبارانی تۆپخانه‌یی سوپای تورکیا ماڵه‌کانی خۆیان چۆڵ کردوووه په‌نایان بردوووه به ئه‌شکه‌وته‌کان.
حه‌دۆ به سپۆتنیکی وت: "هاووڵاتییانی سڤیل له ئه‌شکه‌وته‌کاندا ژیانی خۆیان به سه‌ر ده‌به‌ن. خه‌ڵک به بۆنه‌ی بوردمانه‌کانی سوپای تورکیاوه هه‌ڵاتوون."
ناوبراو هه‌روه‌ها باسی گواستنه‌وه‌ی بریندارانی هێرشه ئاسمانییه‌کان له عه‌فرین به بۆنه‌ی بوردومان و گولـله‌بارانی سوپای تورکیا و هاوپه‌یمانانی کرد.
ناوبراو له‌و باره‌یه‌وه وتی: "سوپای تورکیا و هاوپه‌یمانانی له گونده سنوورییه‌کاندا ئه‌مبۆلانسه‌کان ده‌که‌نه ئامانج و به‌و بۆنه‌وه‌یه که گواستنه‌وه‌ی بریندارانی سڤیل دژواره."
ئه‌مڕۆ دوازده‌هه‌مین ڕۆژی هێرشی سه‌ربازیی تورکیا و گرووپه سوورییه‌کانی ژێر پشتیوانی‌یان بۆ کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرینه. هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریا هه‌مبه‌ر سوپای تورکیا و هاوپه‌یمانانی به‌رخۆدان ده‌که‌ن، به جۆرێک که پاش 11 ڕۆژ شه‌ڕ، پێشڕه‌ویێکی به‌رچاویان نه‌بوووه.
سه‌رچاوه: سپۆتنیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment