ده‌ریاچه‌یێک له‌ فه‌ڕه‌نسا چوار وه‌رزی ساڵ ئاوی گه‌رمی هه‌یه‌

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- به‌هاری سروشتی ناوی گه‌ڕاوێكی سروشتییه‌ له‌ گوندی بیڵتیز له‌ فه‌ڕه‌نسا كه‌ هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ ئاوێكی شله‌تێنی هه‌یه‌ و خه‌ڵكی ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن بۆ شۆردنی خۆیان و پاک كردنه‌وه‌ی ئه‌سپ و وڵاخه‌كانیان له‌ هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ به ‌تایبه‌ت له‌ وه‌رزه‌ سارده‌كاندا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی "en son haber"ی تورکی له‌ بابه‌تێكدا ئاماژه‌ی به‌ گه‌ڕاوێک كردوووه‌ له‌ گوندی بڵتیز له‌ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا كه‌ هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ ئاوێكی شله‌تێنی هه‌یه‌ و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بۆ شۆردنی خۆیان و ئه‌سپ و وڵاخه‌كانیان ئه‌و ئاوه‌ له‌ هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ به‌كار ده‌هێنن.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: سه‌ردانی ئه‌م ده‌ریاچه‌یه‌ زیاتر له‌ كه‌شه‌ سارده‌كاندا زیاتر ده‌بێت به‌ تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ چه‌ند پله‌یێک خوار سفر داده‌به‌زێت. پله‌ی گه‌رمی ئه‌م ده‌ریاچه‌یه‌ ده‌گاته‌ 40 بۆ 50 پله‌ی گه‌رمی.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11073

Your Comment

You are replying to: .
captcha