بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێرشی تورکیا دژ بە کانتۆنی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا نۆهەمین ڕۆژی خۆی تێپەڕاند و بە گوێرەی سەرچاوەکانی کورد و تورک هەر دوو لایەن خەساریان لێکەوتووە و ژمارەیێک لە خەڵکی مەدەنیی ناوچەی عەفرینیش بوونەتە قوربانی.
درسیم درسیمە نوێنەری پارتی کوردیی یەکێتیی دیموکارتیکی سووریا پەیەدە لە ئاڵمانیا کە لقە سەربازییەکەی بە ناوی یەپەگە لە عەفریندا بەرامبەر هێرشەکەی تورکیا هەستاوەتەوە سەبارەت بە کاردانەوەی وڵاتانی جیهان لەم بارەوە نیگەرانیی خۆی دەربڕی.
ناوبراو بە ماڵپەڕی ڕیجێن دەڵێت ئەردۆغان لەم جەنایەتەدا تەنیا نییە و هەندێک هێز هەن لە پشتی پەردەدا ساڵەهایە بۆ دەسپێ کردنی ئەم هێرشە لە ئەردۆغان پشتیوانی دەکەن.
درسیمە زیاتر دەشڵێت وڵاتانێک وەکوو ئاڵمانیا، ڕووسیا و ئەمریکا وادیارە جارجار دژبە ئەردۆغانن بەڵام بەپێی بەرژەوەندییەکانیان چاو لە جەنایەتەکانی دادەپۆشن.
نوێنەری پەیەدە لە ئاڵمانیا باس لەوە دەکات ڕاستە کە کوردەکانی سووریا تەنیان بەڵام بێ هیوا نین و بە یەکگرتوویی بەرامبەر هێرشەکەی تورکیا ڕادەوەستن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment