کوردپرێس:
ڕۆژی هەینی 19ی شوباتی 2021رۆژی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵ لەسلێمانی بەردەوامی هەبوو لەبڕگەی تایبەت بە ناوی حزب چوار پێشنیاز تاوتوێکراون ئەوانیش (ناوه‌كه وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه، پاشگری ئیسلامی لێبكرێته‌وه كه پیشنیاری عه‌لی باپیر بووە، ناوه‌كه به‌ته‌واوی بگۆڕێت به‌ناوێكی نوێ یان ناوه‌كه هه‌مواربكرێته‌وه).
دواتریش بەدەنگی به‌زۆرینه‌ی ئەندامانی کۆنگرە ناوی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌موار كرایه‌وه‌و گۆڕدرا بە "کۆمەڵی دادگەری کوردستان".
لەلایێکی دیکەشەوە لەکۆتا رۆژی کۆنگرەدا، کۆمەڵ تاوتوێی هەمواری پەیڕەویی ناوخۆی حزبەکەی دەکات و لابردنی ده‌سته‌واژه‌ی "ئه‌میر"یش یه‌كلایی دەکاتەوە.
ئەوەش داوی ئەوەدێت، دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌به‌شداری 892 ئه‌ندام چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و ئه‌مڕۆش كۆتایی به‌كاره‌كانی دێنیت.
Your Comment