عەلی ڕەزا ڕەحیمی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا وتی ئێران لەگەڵ هیچ لایەنێک لەسەر بەرجام دانووستان ناکات چوونکە ئەو ڕێکەوتن نامەیە واژۆ کراوە و پشتڕاست کراوەتەوە.
ناوبراو درێژەی دا: بەرجام وەکوو بەڵێن نامەیێکی نوێنەتەوەیی لای هەمووانەوە پشتڕاست کراوەتەوە هەربۆیە هەموو ئەندامانی 1+5 دەبێت پێبەندی ئەو بەڵێنە بن کە داویانە.
ناوبراو زیادی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڵێنەکانی خۆی سەبارەت بە بەرجام جێبەجێ کردووە و سەلماندوویەتی کە پێبەندی بەڵێنەکانیەتی و ئەو پرسەش لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایش و ئاژانسی هەستەیی و نەتەوەیەکگرتووکانەوە پشتڕاست کراوەتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment