کوردپرێس- بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری ڕووسیا تودەی، زاناکان پێیان وایە، هۆکاری ئەو کەم بوونەوەیەی قەبارەی خۆر بەهۆی کاریگەری وزە و کارلێکە ناوەکییە گەرمییەکانی سەر ڕووی خۆرەوە ڕوو دەدات.
هاوکات چاودێری کردنی ئەو کردارە بەهۆی هێواشی ڕوودانییەوە زۆر قورسە، ئەوەش نەبوونی ڕێگەیێکە، بۆ پێوانە کردنی قەبارەی خۆر.
سەرەڕای ئەوەش زاناکان چارەسەرێکیان بۆ ئەو گرفتە دۆزییەوە لە ڕێگەی بەکارهێنانی هەسارەی عەتارد، بەجۆرێک کە ئەگەر قەبارەی خۆر کەم بکاتەوە، ئەوا کاریگەریشی دەبێت لەسەر نزیکترین هەسارە لێیەوە.
لەم بارەیەوە تیمێکی تایبەتی ناسا بەسەرپەرشتیی زانای گەردوونناسی ئەنتۆنیۆ جینۆڤا، ئەنجامی توێژینەوەکەیان لەم بارەیەوە لە گۆڤاری (Nature Communications)دا بڵاو کردەوە.
زاناکان لە میانەی توێژینەوەکەیاندا پشتیان بە مانگی دەستکردی (مەسنجەر) بەست کە ئەو مانگە دەستکردە، ماوەی پێنج ساڵە لە خولگەی عەتارددا دەسوڕێتەوە.
دوای کۆ کردنەوەی زانیاری سەبارەت بە گۆڕانی خولگەی عەتارد، زاناکان هەستیان بە ئامادە کردنی (ژمارەیێک پێوانەی کۆمپیوتەری بیرکارییانەی تایبەت) کە تیایدا گۆڕانی خولگەیی مانگە دەستکردەکەی دەردەخست.
ئەو پێوانە تایبەتانە زاناکان دەریخست کە نیوە تیرەی هێڵی ئاسۆیی خۆر لەگەڵ تێپەڕبوونی کات زیاد دەکات، بەڵام نیوەتیرەی جەمسەری بەستەڵەکی کەم دەکات، ئەوەش کاریگەری لەسەر گۆڕانی خولگەی عەتار بە بڕی چەند سانتیمەترێک بە شێوەیێکی ساڵانە.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment