په‌رله‌مانتارێکی یه‌كێتی مه‌ترسیی داوایێكی عه‌بادی دژی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک‌وه‌زیرانی عێراق داوای سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی به‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كات، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و داوایه‌ی عێراق ڕوون ده‌كاته‌وه ‌و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "له‌ژێر ئه‌و ناوه‌دا عێراق ده‌توانێت سوپا بۆ هه‌رێمی كوردستانیش بجوڵێنێت".

محه‌مه‌د عوسمان په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند: "له‌ چوارچێوه‌ی داواكاریی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک‌وه‌زیرانی عێراق له ‌باره‌ی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی به‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ ده‌بن".

ئه‌و نموونه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "حكوومه‌تی عێراق ده‌توانێت هێزی سه‌ربازی بۆ سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو ناوچه‌یێک بجووڵێنێت، له ‌ئه‌گه‌ری ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایه‌ی عێراقیش، ئه‌وه‌ به‌غدا ده‌توانێت له ‌ژێر ئه‌و ناوه‌ هێز بۆ فڕۆكه‌خانه ‌و سنوور و به‌نداوه‌كانی هه‌رێم بنێرێت".

ده‌شڵێت: "حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ی له ‌ناو ده‌ستووری عێراقدا هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به ‌كورد جێبه‌جێی بكات له ‌ده‌ستووریشدا هێزه‌ فیدراڵییه‌كان ده‌توانن بچنه‌ سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێم بیپارێزن، ده‌شتوانێت به‌ گوێره‌ی‌ ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاتی له ‌فڕۆكه‌خانه‌كانه ‌و كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كاندا هه‌بێت".

به‌ وته‌ی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ له‌ به‌غدا، "ئێستا پاسه‌وانی سنوور له ‌هه‌رێمی كوردستان سه‌ر به ‌وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقه‌، بۆیه‌ به‌غدا ده‌توانێت لیوایێكی عه‌ره‌ب له ‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هێزه‌ بهێنێته‌ سنووره‌كانی هه‌رێم، به‌و واتایه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، باكوور تا باشوور و ڕۆژهه‌ڵات تا ڕۆژئاوای عێراق به ‌هه‌رێمه‌وه‌، به‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی ده‌بێت".

مه‌ترسییه‌كانی سه‌پاندنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌شی‌ ڕوون كرده‌وه‌ و وتی‌: "له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له ‌عێراق نیه‌تێكی باش نییه ‌و هه‌میشه‌ حكوومه‌ته‌كانی عێراق پیلانیان دژی هه‌رێم هه‌بوووه‌، بۆیه‌ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵیش مه‌ترسی هه‌یه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10943

Your Comment

You are replying to: .
captcha