بەپێی هەواڵی کوردپرێس وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە دیداریدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان، خۆشحاڵیى خۆى به گفتوگۆ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و پشتگیرى بۆ پرۆسه‌كه ده‌ربڕى و هیواى خواست تا گه‌یشتن به ئه‌نجامێكى باش و چاره‌كردنى كێشه‌كان، دیالۆگ به‌رده‌وام بێت. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان له كۆنفرانسى كوێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق به‌شدارى ده‌كه‌ن و نیازیان وایه به‌رله‌وه، یانیش دواى ئه‌وه سه‌ردانى به‌غدا و هه‌ولێر بكه‌ن.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٥/١/٢٠١٨ له په‌راوێزى به‌شداری كردنى له كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان له داڤۆس، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ژۆن ئیڤ لۆردیان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لۆردیان خۆشحاڵیى خۆى به گفتوگۆ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و پشتگیرى بۆ پرۆسه‌كه ده‌ربڕى و هیواى خواست تا گه‌یشتن به ئه‌نجامێكى باش و چاره‌كردنى كێشه‌كان، دیالۆگ به‌رده‌وام بێت. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان له كۆنفرانسى كوێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق به‌شدارى ده‌كه‌ن و نیازیان وایه به‌رله‌وه، یانیش دواى ئه‌وه سه‌ردانى به‌غدا و هه‌ولێر بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌م دیداره، سوپاس و پێزانینى گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رۆك و حكوومه‌ت و گه‌لى فه‌ڕه‌نسا دووپات كرده‌وه كه هاوكار و پشتیوانى هه‌رێمى كوردستان بوون، به‌تایبه‌تیش هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك ماكرۆن بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا. هه‌روه‌ها پابه‌ندیى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق دووپات كرده‌وه.
پوخته‌یێكى ده‌رباره‌ى گفتوگۆ و كارى هاوبه‌شى لیژنه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ و دوایین سه‌ردانى خۆیان بۆ به‌غدا پێشكه‌ش كرد و ڕوونیكرده‌وه كه گرنگه ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا ده‌ستى پێكردووه، بگاته هه‌ندێك ئه‌نجامى كرده‌یى له به‌رژوه‌ندیى هه‌ردوولادا، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر پێشهاته سیاسییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن.
دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تیش كریستیان و ئێزدییه‌كان و هاوكاریكردنیان و قۆناغى دواى داعش و داهاتوو، لایه‌نێكى دیدكى كۆبوونه‌وه‌كه بوو
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment