فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ڕه‌جو بوردومان دەکەن

به‌شی سووریا- بروسک حەسە، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) لە عەفرین راگەیاند: لە ئێستادا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی ناحیەی رەجو و دەوروبەری-عەفرین بۆردومان دەکەن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بروسک حەسە، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) لە عەفرین بەخەندان-ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆش بوردومان و ھێرشی سوپای تورکیا بەردەوامی ھەیە و لە ئێستادا فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەکانی ناحیەی رەجو و دەوروبەری-عەفرین بوردومان دەکەن".

ئاماژەی بەوەش کرد، بە پێی ئامارە سەرەتایییەکان پیاوێکی تەمەن 60 ساڵ بەھۆی بوردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە بریندار بوو.

ئەوەشی خستەڕوو؛ "شەڕ و پێکدادان لە گوندی عومەرە لە ناحیه‌ی رەجو بەردەوامە و 24 سەربازی سەر به‌ گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا کوژراون".

لە 20ی ئەم مانگەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەستی‌پێکردوووە و تورکیا دەیەوێت کۆتاییی بە دەسەڵاتی YPG بھێنێت لە کانتۆنی عەفرین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10815

Your Comment

You are replying to: .
captcha