بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دابەزینی ڕێژەی بارینەکان لەم ساڵەدا بۆتە هۆکارێک بۆ ئەوەی بارستەی ئاوی ناو خەزێنەی بەنداوەکانی وڵات کە لە ٢٧ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو ٢٣ ملیار و ٧٢٠ ملیۆن مەتری سێجا بووە لە کۆتایی بەفرانباری ئەوساڵدا بۆ ٢٠ ملیار و ٣٣٠ ملیۆن مەتری سێجا دابەزێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆمپانیای بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە ئاوییەکانی ئێران، ساڵی ڕابردوو لەم کاتەدا سەتا ٥٠ی خەزێنەی بەنداوەکانی وڵات پڕ بوون و ئێستا ئەو ڕێژەیە بۆ سەتا ٤١ دابەزیوە.
شیاوی ئاماژەیە بەرزاییی تێکڕای بارینەکانی ئەوساڵ لە یەکەمی مانگی ڕەزبەرەوە تا دەگاتە ٣٠ی بەفرانبار، واتە ٤ مانگی یەکەمی ساڵی ئاوی، ٣٩.٥ میلیم بووە و ئەمەش لە چاو ڕێژەی درێژخایەنی مامناوەند واتە ٩٩.٢ میلیم، سەتا ٦٠ دابەزین بەخۆوە دەبینێت. ڕێژەی بارینەکان تەنانەت لە ساڵی ڕابردووش کەمتر بۆتەوە و پارساڵ تا کۆتایی بەفرانبار ٥٥.٣ میلیم بارین هەبووە و ئەمەش بە مانای دابەزین لە بارینەکان بە ڕێژەی ٢٨.٦ لە سەدە.
سەرچاوە: ئیرنا
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment