157 کیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ گوندێکی بۆکان دۆزرایه‌وه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- فه‌رمانده‌ی ئینتیزامیی شاری بۆکان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: زیاتر له‌ 157 کیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ری سه‌نعه‌تیی شیشه‌ له‌و شاره‌ که‌شف کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2ی ڕێبه‌ندان سه‌رهه‌نگ مه‌جید موحێبعه‌لی باس له‌ جێبه‌جێ‌کردنی پڕۆژه‌ی به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ره‌نگاری پۆلیس له‌گه‌ڵ ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ شاری بۆکان ده‌کات و ده‌ڵێت: هێزی ئینتیزامیی شاری بۆکان به‌ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازانی ونی ئیمام زه‌مان (عج) له‌ گوندێکی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره‌دا 157 کیلۆ و 250 گرام ماده‌ی هۆشبه‌ری سه‌نعه‌تیی شیشه‌یان که‌شف کرد.

ناوبراو وتیشی: هاوپێوه‌ند به‌و بابه‌ته‌ دوو که‌س ده‌ستبه‌سه‌ر کران.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10747

Your Comment

You are replying to: .
captcha