به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو (شه‌ممه 20ی جانیڤێری) فراكسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی له په‌رله‌مانی كوردستان له به‌یاننامه‌یێكدا ڕای‌گه‌یاند: "له هه‌فته‌ی ڕابردوودا برێت مه‌كگۆرکی به‌کرێگیراوی دیاری (سی. ئای. ئه‌ی) ھاته ھه‌رێمی کوردستان و له‌گه‌ڵ زۆر لایه‌نی حیزبی و حکوومی کۆ بوووه‌وه و په‌یامی سه‌ره‌کیی ئه‌م به‌کرێگیراوه‌ی (سی. ئای. ئه‌ی) بۆ لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان بریتی بوو له سه‌رشۆڕکردنیان بۆ ئامانجی عێراقێکی یه‌کگرتوو، ھه‌روه‌ھا به ھه‌موو جۆرێک خزمه‌تکاری عه‌ره‌ب له عێراق".
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌ی فراكسیۆنی نه‌ته‌وه‌ییدا هاتوووه: "دڕنده‌یی و ماڵ‌وێرانی ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی خۆڕھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، باشووری خۆڕھه‌ڵاتی ئاسیا، ھه‌موو ئه‌فریقا و لاتین ئه‌مریکا به‌س نه‌بوو، ئێستا ئاره‌زوی دزینی نه‌وت و کانزا به‌نرخه‌کانی‌تر وای لێکردوون چاوی چنۆکیان له‌سه‌ر خاکی پیرۆزی کوردستان داگرن و بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ش ده‌ستیان به‌م گه‌شته (به ناو دیپلۆماسیانه) کردوووه".
فراكسیۆنه‌كه‌ی ئاری هه‌رسین له به‌یاننامه‌كه‌یدا هێرشی توندتر ده‌كاته سه‌ر ئه‌مریكا و ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌تانه بۆ چه‌سپاندنی پڕۆسه‌ی دیموکراسی ھاتوون بۆ کوردستان بۆچی ھیچ حیسابێکیان بۆ گرنگترین ئۆرگانی دیموکراسی له کوردستان (واته په‌رله‌مانی کوردستان) نه‌کرد؟ بۆچی سه‌ردانی حیزبی شیووعی کوردستان و حیزبی سۆسیال دیموکرات و که‌مه نه‌ته‌وه‌یییه‌کانیان نه‌کرد؟ عه‌جه‌با بۆ سه‌ردانی ھه‌ندێک لایه‌نیان کرد که دوێنێ دروست بوون؟ و ئه‌م تازه پێگه‌یشتوووانه‌یان خسته یه‌ک تای ته‌رازوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستانه‌وه."
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment