هیچ یه‌ک له‌ فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێم ڕاده‌ستی به‌غدا ناکرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕادەست كردنی فڕۆكەخانە بە حكوومەتی عێراق ڕەت دەكاتەوە و ڕای‌دەگەیێنێت: تەنیا بە پێی دەستوور چەند فەرمانبەرێكی حكوومەتی فیدراڵی ڕەوانەی فڕۆكەخانەكان دەكرێن بۆ سەرپەرشتی كردن و چاودێری.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، رۆژی 15ی جانیڤێریی 2018، وەفدێكی حكوومەتی فیدراڵی عێراق سەردانی هەولێری كرد و لەگەڵ ژمارەیێک لە بەپرسانی حكوومەتی هەرێم گفتوگۆ كرا لە سەر چۆنیەتی چارەسەر كردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند: وەكوو لیژنەی فڕۆكەخانەكان بە پێی یاسا وەڵامی وەفدەكەی عێراقمان داوەتەوە و ڕاپۆرتێک گەڵاڵە كراوە.

ناوبراو وتیشی: "چاوەڕوانی بەغدا دەكەین بڕیار لە سەر جێبەجێ كردنی ناوەڕۆكی ئەو ڕاپۆرتە بدات كە پێشكەش كراوە".

سەبارەت بە ڕادەست كردنی هەر دوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی بە بەغدا، تاهیر عەبدوڵڵا وتی: "ئەو دەنگۆیانەی باس لە ڕادەست كردنی فڕۆكەخانەكان بە حكوومەتی عێراق دەكرێت، هیچ بنەمایێكیان نییە، چونكە ئەو وەفدە باسی ڕادەست كردنی فڕۆكەخانە یان هیچ دامودەزگایێكی هەرێم بە حكوومەتی عێراق نەكردوووە، تەنیا بە پێی دەستوور چەند نوێنەرێكی حكوومەتی فیدڕاڵی لەو دەمودەزگایانە عێراق ئامادە دەبن بۆ سەرپەرشتی و چاودێری كردن".

ناوبراو وتیشی: "هیچ وادەیێک بۆ كردنەوەی گەشتی نێودەوڵەتی فڕۆكەخانەكان نەكراوە، چاوەڕوانی بڕیاری حكوومەتی عێراق دەكەین".

تاهیر عەبدوڵڵا لە بارەی گواستنەوەی میلاک و مووچەی فەرمانبەرانی فڕۆكەخانەكان بۆ سەر حكوومەتی عێراق دەڵێت: "باسی ئەو بابەتە نەكراوە و ئێمەش داوامان نەكردوووە".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10594

Your Comment

You are replying to: .
captcha