بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆبوونەوەی نائاساییی ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە و لەسەر بابەتی عفرین پاش چوار سەعات و نیو باس و ڕاگۆڕینەوە چەند خولەکێک پێش ئێستا کۆتاییی پێهات.
ئەم کۆبوونەوەیە لە حاڵێکدا بەڕێوە چوو کە گواستنەوەی هێز و جیهازاتی سەربازیی قورس بۆ سنوورەکانی باشووری تورکیا لەم دوو ڕۆژەی دواییدا تەوژمی سەندووە و ئێستا بۆ دەسپێکی هێرشی سەربازی بۆسەر عفرین هەموو چاویان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەییی تورکیایە.
سەرچاوە: هابر٧
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment