ڕووسیا: پله‌ی‌ گه‌رما له‌ سیبریا بۆ 65 پله‌ی‌ ژێر سفر دابه‌زی

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- هه‌رچه‌نده‌ ناوچه‌ی‌ سیبریای‌ ڕووسیا به‌ناوبانگه‌ به ‌سه‌رما و سۆڵه‌یێكی‌ زۆر سه‌خت به‌ڵام دابه‌زینی‌ پله‌كانی‌ گه‌رما ئه‌مساڵ ژماره‌یێكی‌ پێوانه‌یییان تۆمار كردوووه‌ و بۆ 65 پله‌ی‌ ژێر سفر دابه‌زیوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هۆی‌ ئه‌و شه‌پۆلی‌ سه‌رما و سۆڵه‌ سه‌خته‌وه‌ خوێندنگه‌ و باخچه‌كانی‌ ساوایان له‌ سیبریا ده‌وامیان ڕاگرت و ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ناوچه‌كه‌ش هۆشدارییان به‌ هاووڵاتییان دا له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌یان بۆ ماوه‌یێكی‌ زۆر و گه‌ڕان به‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كاندا.

وه‌زاره‌تی‌ باری‌ نائاساییی‌ ڕووسیاش ڕێنمایی داوه‌ به‌ هاووڵاتییان له‌باره‌ی‌ چۆنێتیی‌ مامه‌ڵه ‌كردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌شوهه‌وا سه‌خته‌ كه‌م وێنه‌یه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ به‌خۆوه‌ی‌ ده‌بینێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ جلوبه‌رگی‌ تایبه‌ت له‌به‌ر بكه‌ن و ئاو زۆر بخۆنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ وشک نه‌بنه‌وه‌.

پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و كه‌شوهه‌وا سه‌خته‌ی‌ ئێستای‌ سبیبریا تا كۆتاییی‌ ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام بێت.

شایانی باسه‌؛ له ‌ناوچه‌ی‌ یاكوتیای‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ مۆسكۆش پله‌كانی‌ گه‌رما بۆ 67 پله‌ ژێر سفر دابه‌زیون و تا ڕاده‌یێكی‌ زۆر ژیان تیایدا وه‌ستاوه‌.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10576

Your Comment

You are replying to: .
captcha