به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو (سێشه‌ممه 16ی جانیڤێری) خه‌سره‌و گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای‌گه‌یاندوووه: "ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه پێشتر له پارێزگای دیاله تۆمار کرابوو به‌ڵام ئێستا نه‌ماوه و پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری داوه له‌و ناوچانه به‌شداریی هه‌ڵبژاردن نه‌کات".
به‌پێی نووسراوێکی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق "هه‌ریه‌ک له یه‌کێتی، پارتی و حیزبی شیووعیی کوردستان هاوپه‌یمانێتییێکیان له کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق بۆ ناوچه جێناکۆکه‌کان تۆمار کردوووه به ناوی "هاوپه‌یمانی لیستی ئاشتیی کوردستانی".
هه‌روه‌ها به‌پێی نووسراوه‌که‌ی کۆمیسیۆن "مه‌سعوود مسته‌فا محه‌ممه‌د سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل سه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و کاوه مه‌حموود سه‌رۆکی حیزبی شیووعی کوردستان نوێنه‌رایه‌تیی هاوپه‌یمانێتییه‌که‌یان کردوووه".
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت که ڕۆژی دوشه‌ممه ١٥ی جانیڤێری ٢٠١٨ ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی که‌رکووک- گه‌رمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگه‌یێندراوێکی له‌باره‌ی به‌شداری کردن یان نه‌کردنی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بڵاو کرده‌وه و داوای له هاونیشتمانیانی کوردی پارێزگاکه کرد بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن و هه‌روه‌ها بڕیاره‌که‌ی پارتی هه‌موو سنووری پارێزگای که‌رکووک، به‌دره، جه‌سان، مه‌نده‌لی، خانه‌قین، جه‌له‌ولا، قه‌ره‌ته‌په، خورماتوو تاوه‌کوو که‌رکووک و پردێ ده‌گرێته‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment