به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به گوێره‌ی ڕیزبه‌ندیی بنکه‌ی پێوه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌کانی زانست (ISI) بۆ پله‌به‌ندیی به‌رزترین زانا و زانکۆ و ناوه‌نده‌کانی توێژینه‌وه‌ی جیهان، دکتۆر ئاره‌ش قوربانی چهقامارانی مامۆستای کیمیا و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی زانستیی زانکۆی ئیلام وه‌ک یه‌کێک له زانا به‌رزه‌کانی جیهان ده‌ستنیشان کرا.
زانا و بلیمه‌ته‌کانی جیهان به گوێره‌ی ژماره‌ی توێژینه‌وه و گوتاره‌کانیان له 22 بواری زانستیدا پۆلێن ده‌کرێن و یه‌ک له سهتیان وه‌کوو زانای پله‌به‌رز هه‌ڵده‌بژێردرێن که دکتۆر ئاره‌ش قوربانی ئه‌و له‌سه‌تا یه‌که‌یه.
دکتۆر ئاره‌ش قوربانی چهقامارانی تا ئێستا 221 گوتاری له گۆڤاره به‌ناوبانگه زانستییه‌کان له‌وان ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی (ISI)دا بڵاو کردۆته‌وه و دوو هه‌زار و 760 جار له جیهاندا پشت به‌و گوتارانه‌ی به‌ستراوه.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment