به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تالار فائق له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد: گفتوگۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو له نێوان لیژنه‌ی هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌ره‌وپێشچوونی گرمگی به‌خۆیه‌وه دیوه. گفتوگۆی ئه‌مڕۆی ئه‌و لیژنه‌یه سه‌باره‌ت به فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و ده‌روازه سنوورییه‌کانیش جیدی و چاره‌نووسساز ده‌بێت.
بۆ یه‌که‌مین جار و پاش به‌ڕێوه چوونی گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان له 25ی سێپتێمبێری 2017، ڕۆژی شه‌ممه 23ی به‌فرانبار به‌غدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌یێکی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به پرسه جێناکۆکییه‌کان گفتوگۆی کرد.
لیژنه‌ی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی که‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رپه‌ره‌شتیاریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆکه‌خانه، ده‌روازه سنوورییه‌کان و گومرگ و به‌نداوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد.
لیژنه‌ی هه‌رێمی کوردستان پاش دیدار له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی عێراقی به سه‌رۆکایه‌تیی قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عێراق ڕاگه‌یێندراوێکی بڵاو کرده‌وه که هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی به‌ڕێوه بردنی ده‌روازه سنووری و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن، ئه‌ویش به‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنورییه‌كان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ڕێوه ببرێت.
شایانی باسه؛ له 29ی سێپتێمبێری 2017دا حكوومه‌تی عێراق له كاردانه‌وه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان فڕۆكه‌خانه‌كانی داخستوووه و داوای ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه بردنی فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌كات.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment