گرینگترین هه‌واڵه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 24ی به‌فرانبار له‌ تورکیا

به‌شی تورکیا- چاوێک ده‌خشێنین به‌ سه‌ر گرینگترین ڕووداوه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 24ی به‌فرانباری 1396 له‌ وڵاتی تورکیا.

مڕاڵ ئاکشنه‌ر، سه‌رۆکی پارتی باشی تورکیا: نوێنه‌رانی خه‌ڵکی‌ تورکیا هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان نه‌ماوه‌‌

مڕاڵ ئاکشنه‌ر، سه‌رۆکی پارتی باشی تورکیا له‌ لێدوانیکدا ڕای‌گه‌یاند: پێشتریش چه‌ندین جار ته‌ئکیدم کردبوو که‌ "پاش ڕیفراندۆم نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵک له‌ په‌رله‌مانی تورکیا کۆتاییی پێدێت" ئێستاش خه‌ریکه‌ کۆتایی پێدێت. ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ کردنی نوێنه‌رانی خه‌ڵک له‌ تورکیا به‌رابه‌ری سیفره‌. ته‌نانه‌ت نوێنه‌رانی پارتی ده‌سه‌ڵاتداریش هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان نه‌ماوه‌.

ناردنی شه‌وانه‌ی تانکه‌کانی سوپای تورکیا بۆ پارێزگای هاتای

سوپای تورکیا له‌ دوایین کاتژمێره‌کانی شه‌وی ڕابردوو ده‌ستی داوه‌ته‌ ناردنی تانکه‌کانی سوپای تورکیا له‌ شاره‌ جۆربه‌جۆره‌کانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ پارێزگای هاتای.

شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه له‌ کۆنگره‌کانی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوووه‌

هاوکات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌کانی‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له‌ پارێزگا جۆربه‌جۆره‌کانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ دیاری کردنی سه‌رکرده‌کانی پێکهاته‌ی حیزبه‌که‌، پاڵێوڕاوانی حزب و لایه‌نگرانی به‌ سه‌ر و گوێی یه‌کدا ده‌ده‌ن.

ئه‌ندامێکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل ئیدعای کرد: عه‌بدوڵڵا گویل چاوه‌ڕوانی پێشنیازی CHPیه‌ بۆ کاندید بوون له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماردا

باریش یارکاداش نوێنه‌ری ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا و سه‌ر به‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌ل ئیدعا ده‌کات: عه‌بدوڵڵا گویل چاوه‌ڕوانی پێشنیازی CHPیه‌ بۆ کاندید بوون له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماردا.

ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی: تورکیا چۆته‌ سێهه‌مین خولی مێژووییی خۆیه‌وه‌

ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له‌ لێدوانێکدا ده‌ڵێت: تورکیا به‌ په‌سه‌ند کردنی سیسته‌می سه‌رکۆماری سێهه‌مین خولی مێژووییی خۆی ده‌ست پێکردوووه‌.

تورکیا: له‌ ڕۆژانی داهاتوودا ئۆپه‌راسیۆنی دژه‌ تیرۆر له‌ عه‌فرین ده‌ست‌پێده‌که‌ین

"وه‌ک چۆن له ‌نێو سنووره‌كانماندا رێگه‌ به‌ رێكخراوی تیرۆریستیی دابه‌شكار ناده‌ین چاو بكه‌نه‌وه‌، سوورین له ‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانیشماندا چاریان بكه‌ین. ئینشائه‌ڵڵا له‌ چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا، به‌ عه‌فرین درێژه‌ ده‌ده‌ین به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پاك كردنه‌وه‌ی سنووری باشوورمان له‌ تیرۆر كه‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قه‌ڵغانی فورات یه‌كه‌م هه‌نگاومان بۆی ناوه‌".

پاڵپشتیی هه‌ندێ له‌ سه‌رۆکانی عه‌شیره‌ و ئه‌نجومه‌نه‌ کوردییه‌کان له‌ هاوپه‌یمانیی ئه‌ردۆغان-باخچه‌لی له‌ ژێر ناوی ڕێککه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یی

پاش ڕێککه‌وتنه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆکی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا و دامه‌زراندنی ئیئتیلافێک له‌ ژێر ناوی "ڕێککه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یی" پرسیارێک که‌ زیاتر له‌ هه‌موو شتێک له‌م ڕۆژانه‌دا خراوه‌ته‌ ڕوو ڕوانگه‌ی کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا له‌گه‌ڵ ڕێککه‌وتن و ئیئتیلافه‌که‌ بوووه‌ و له‌و پێناوه‌دا هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی عه‌شیره‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا پاڵپشتی ئه‌و ئیئتیلافه‌یان کردوووه‌.

په‌که‌که‌ هێرشی مووشه‌کی بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌یێکی سوپای تورکیا ئه‌نجام ده‌دات

له‌ هێرشی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ چیای کۆلیکای باکووری عێراق بۆ سه‌ربازگه‌یێکی سوپای تورکیا له‌ چیای گوڤه‌نی پارێزگای جۆله‌مێرگ 1 سه‌ربازی تورکیا کوژرا و 3 سه‌ربازی دیکه‌ش بریندار بوون.

تۆپبارانی سوپای تورکیا دژی عەفرین درێژەی هەیە: زیاتر لە 40 تۆپ ئاراستەی عەفرین کراوە

بەشی تورکیا- لە درێژەی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین سوپای ئەو وڵاتە زیاتر لە 40 جار ناوچەی عه‌فرینی تۆپباران كرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10471

Your Comment

You are replying to: .
captcha