په‌که‌که‌ هێرشی مووشه‌کی بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌یێکی سوپای تورکیا ئه‌نجام ده‌دات

به‌شی تورکیا- هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ چیای کۆلیکای باکووری عێراق هێرشێکی مووشه‌کییان بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌یێکی سوپای تورکیا له‌ چیای گوڤه‌نی پارێزگای جۆله‌مێرگ ئه‌نجام دا که‌ له‌ ده‌رئه‌نجامدا سه‌ربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ هێرشی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ چیای کۆلیکای باکووری عێراق بۆ سه‌ربازگه‌یێکی سوپای تورکیا له‌ چیای گوڤه‌نی پارێزگای جۆله‌مێرگ 1 سه‌ربازی تورکیا کوژرا و 3 سه‌ربازی دیکه‌ش بریندار بوون.

بریندارانی ئه‌و هێرشه‌ به‌ کۆپته‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حکوومیی جۆله‌مێرگ گواسترانه‌وه‌.

هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ ڕایان‌گه‌یاندوووه‌: ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌کییه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی په‌که‌که‌ و به‌ به‌کارهێنانی مووشه‌کی گه‌رماییی زیره‌ک ئه‌نجام دراوه‌.

سوپای تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ربڵاوی له‌ زه‌وین و ئاسمانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌که‌ ده‌ست پێکردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دونیا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10459

Your Comment

You are replying to: .
captcha