به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باکووری سووریا ساڵی ڕابردوو ڕایانگه‌یاند بڕیاره له سێ قۆناغدا هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی و گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکه خۆجێیی و گشتییه‌کان به‌ڕێوه بچێت. دوو قۆناغی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه مانگی سێپتێمبێر و نۆڤێمبێری ڕابردوو به‌ڕێوه چوو. بڕیاریش بوو قۆناغی سێهه‌م و ئه‌خیر قۆناغی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه مانگی جانیڤێری به‌ڕێوه بچێت به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه کورده‌ی سووریا وتوویه‌تی قۆناغی سێهه‌می هه‌ڵبژاردن بۆ کاتێکی نادیار دوا خراوه.
فه‌وزا یووسف هاوسه‌رۆکی کۆمیسیۆنی جێبه‌جێکاری ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باکووری سووریا به "سوریه دیرکت" ی وتوووه: هۆی دواخرانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه سیاسی نییه به‌ڵکوو هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پرسی ئیداری.
ئه‌و به‌رپرسه کورده‌ی سووریا ڕایده‌گه‌یێنێت: یه‌که‌م جاره که ئێمه هه‌ڵبژاردنێک له ئاستی به‌ربڵاو به‌ڕێوه ده‌به‌ین. به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه پێویستی به ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی گونجاوه. بۆ به‌ڕێوه بردنی باشتری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ماوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنه‌که‌ی دوا خراوه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: "ئێمه له سه‌ره‌تای ڕێگاداین و ده‌بێ هه‌ر کارێک ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له دروست بوونی بۆشاییی ئیداری بکه‌ین. ئێمه ده‌مانه‌وێت پاش به‌ڕێوه‌چوونی قۆناغی سێهه‌می هه‌ڵبژاردن سیسته‌مێکی ئیداریی ته‌واو دابمه‌زرێنین."
فه‌وزا یووسف له‌باره‌ی کاردانه‌وه‌ی تورکیا، ئه‌مریکا و ڕووسیا به به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردن له ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باکووری سووریا ڕاشیگه‌یاند: تورکیا دژ به‌و بابه‌ته‌یه به‌ڵام ڕووسیا و ئه‌مریکا پێیان وایه که به‌ڕێوه بردنی وڵاتی سووریا له ڕێگای ته‌رکیزی ده‌سه‌ڵات له ناوه‌ند کارامه نییه و پێویستی به ڕێگهچارێکی دیکه هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment