حەزرەتی نۆح بە مۆبایل لەگەڵ کوڕەکەی قسەی کردووە

بەشی تورکیا- مامۆستایێکی زانکۆ لە زانستگای ئەستەمبۆڵ ئیدیعا دەکات حەزرەتی نۆح بە مۆبایل لەگەڵ کوڕەکەی قسەی کردووە و هەروەها یەختەکەی بە پۆڵا درووست کردووە کە سووتەمەنییەکەی ئەتۆمی بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یاووز ئوورنک مامۆستای زانکۆی ئەستەمبۆڵ دەڵێت: حەزرەتی نۆح پێش هەڵکردنی تۆفان لە نێو یەختەکەیدا کە بە وزەی ناڤۆکی کاری دەکرد پێوەندیی تەلەفوونیی لەگەڵ کوڕەکەی گرتووە و لەگەڵی قسەی کردووە.

ناوبراو زیادی کرد لەو کاتەدا کوڕەکەی حەزرەتی نۆح چەند کیلۆمەتر لە باوکی دوور بووە، چۆن توانیویەتی لەگەڵی قسە بکات ئایا ئەوە موعجیزە بووە؟ ئێمە لەو باوڕەداین کە بە مۆبایل لەگەڵ یەک قسەیان کردوو.

ئوورنک زیادی کرد: من توێژەر و لێکۆڵەرم و لە سەر بنەمای زانستی قسەدەکەم.

سەرچاوە: حوڕیەت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10265

Your Comment

You are replying to: .
captcha