که‌نه‌دا به‌ فه‌رمی دژ به‌ سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستانه‌

به‌شی جیهان- لۆسیانۆ ئاروین ده‌ڵێت: وڵاتی که‌نه‌دا له‌ پاڵ دیکه‌ی وڵاتان پشتیوانی له‌ عێراقی یه‌کپارچه‌ و به‌هێز ده‌کات به‌ڵام دژ به‌ سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستانه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لۆسیانۆ ئاروین کارناسی پرسی کورده‌کان و هه‌رێمی کوردستان له‌ یادداشتێک که‌ له‌ هه‌واڵده‌ریی هافینگتۆن پۆستدا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، ڕای‌گه‌یاندوووه‌: که‌نه‌دا دژ به‌ سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستانه‌ و هۆکاری بۆ ئه‌و دژایه‌تییه‌ هه‌یه‌.

ئه‌و نووسه‌ره‌ ده‌ڵێت: سه‌ربه‌خۆ بوونی کورده‌کانی عێراق ئه‌و وڵاته‌ ده‌کاته‌ لوبنانێکی دیکه‌ و مومکینه‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌ره‌وڕووی ته‌نگه‌ژه‌یێکی نوێ بکاته‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌ لێدوانه‌کانی جاستین ترۆدۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی که‌نه‌دا ده‌دات که‌ ڕای‌گه‌یاندبوو: "وه‌کوو هاووڵاتییێکی ویلایه‌تی کێبک (که‌ تێیدا ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه‌ چوو) من له‌باره‌ی بڕیاردان له‌سه‌ر پرسه‌ ناوخۆیییه‌کان بۆ داهاتووی وڵاتێک یان پرسی جیابوونه‌وه‌ زۆر هه‌ستیارم" و پێی وایه‌ دوور له‌ چاوه‌ڕوانییه‌ که‌نه‌دا ده‌رئه‌نجامی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان قبووڵ بکات و ڕه‌زامه‌ندیی له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆییی کورده‌کان له‌ عێراق ده‌رببڕێت چوونکه‌ لێکه‌وته‌یێکی مه‌ترسیداری بۆ ئه‌و وڵاته‌ به‌دواوه‌ ده‌بێت.

هاوکات ئه‌و کارناسه‌ی پرسی کورده‌کان ڕه‌خنه‌ له‌وه‌ ده‌گرێت هێشتاکه‌ که‌نه‌دا کوشتنی کورده‌کان له‌لایه‌ن ڕژێمی سه‌دام له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌کوو جینۆساید پشتڕاست ناکاته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10206

Your Comment

You are replying to: .
captcha