کوردپرێس: بە پێی راگەیەندراوێکی دەزگای هەواڵگری، هێزە ئەمنییەکانی عێراق دوو هەڵمەتیان لە دژی شانەکانی داعش ئەنجامدا، لە یەکەمیاندا مەفرزەیێکی سێ کەسیی تیرۆریستان دەستگیرکرا کە بە پێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراو بوون و دانیان ناوە بە بەشداری کردن لە پەلامارە تیرۆریستییەکاندا.
لە هەڵمەتی دووەمیشدا تیرۆریستێک دەستگیر کررا کە هاوکاری لۆجستی بۆ تیرۆریستانی دیکەی داعش دابین کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە رێکاری یاسایی بەرانبەر هەر چوار تیرۆریستەکە گیراوەتە بەر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment