وەزارەتی بەرگریی تورکیا: لە شەڕەکەی گارە 2 سەربازمان کوژراوە و 4یش بریندارن

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، دوای ئەوەی بەرەبەیانی چوارشەممە ئۆپراسیۆنێکیان لە چیای گارە لەسنووری قەزای ئامێدی دەست پێکرد، ئەمشەو دو سەربازیان لەو ئۆپراسیۆنەدا کوژراون و چوار سەربازی دیکەش برینداربوون.

کوردپرێس:

وەزارەتی بەرگری تورکیا لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە 10ی شوباتی 2021 هێزێکی سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی "چنگی هەڵۆ"یان بۆسەر بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەچیای گارەی سنوری قەزای ئامێدی لەپارێزگای دهۆک دەستپێکردوە و لەئەنجامی روبەڕوبونەوەیاندا لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە دو سەربازیان کوژراون و چوار سەربازی دیکەش برینداربون.

لە ئۆپراسیۆنەکەی سوپای تورکیا 2218 (دوهەزار و دوسەدو هەژدە) سەرباز بەشداریانکردوە کە پێکهاتون لەهێزەکانی کۆماندۆی جەندرمە، هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی جەندرمە (JÖH)، ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی پۆلیس (PÖH) و تیمەکانی پاسەوانی ئاسایش.

ناوەڕاستی ساڵی رابردوش سوپای تورکیا چەند هێرشێکی زەمینی و ئاسمانیان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق ئەنجامدا، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا لەژێر ناوی "چنگی هەڵۆ" ئەنجامدرا و ئامانجی ئەنقەرە دەستبەسەرداگرتن و کردنەئامانجی پێگەکانی گەریلابو لە لە قەندیل و شنگال و ناوچەکانی دیکەی سنوری پارێزگای دهۆک.

News Code 1011

Your Comment

You are replying to: .
captcha