بهپێی ههواڵی کوردپرێس، لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری SNN ئامادەی بوو، ئاری عەبدولەتیف سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "بۆ دەربازبوون لەم دۆخە نالەبارە و ھەست کردن بە بەرپرسیارێتی، پێمان باشە لە ڕێگەی ئەم نەخشەڕێگەیەوە کار بکرێت بۆ باشتر کردنی دۆخی ھاووڵاتییان کە لە حەوت خاڵ پێکھاتوووە".
وتیشی: "وازھێنانی نوێنەرانی کورد لە بەغدا لە ھەر پڕۆژەسایێک کە خزمەتی ئێستای گەلەکەمان ناکات، بەڵکوو جەخت بکرێتەوە لەسەر بەشە بودجەی ١٧%، لەگەڵ ئەوەشدا چیتر نەرمی نەنوێنرێت لە بەرامبەر عیراقێکی عەرەبی".
سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی ئەوەشی ڕوون کردەوە: پێویستە نوێنەرانی کورد لە بەغدا جەخت بکەنەوە لە بڕیاری بەپارێزگا کردنی ھەڵەبجە و دانانی بەشە بودجەی لە ئەمساڵدا و شەڕ کردن لەسەر بودجەی پێشمەرگە لە بودجەی گشتیی ٢٠١٨ی عێراقدا.
ئاماژەی بەوەش کرد: "پێویستە سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی بۆ پەرلەمان بانگھێشت بکرێن و لیژنەیێکی ھاوبەشیش پێکبھێنرێت لە سێ مانگی ئایندەدا بۆ پشتبەستن بە خۆمان وەک قەرزکردن لە وڵاتان یان ھەر ڕێگەیێکی دیکە بۆ دابین کردنی مووچەی فەرمانبەران کە ئەمەش دۆخەکە تا ڕادەیەک ھێور دەکاتەوە".
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment