دەستەی دەروازە سنووریەکانی عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەی ڕێنماییەکان هاوردەکردنی گۆشتی سوور و سپی و بەرهەمە شیرەمەنییەکانی ئێران لە دەروازەی شەلامچە قەدەغە دەکرێت.
قایمقامی شاری میهران لە پارێزگای ئیلام دەڵێت، ڕۆژانە ۲۰ هەزار کەس لە ڕێگەی دەروازە سنووریی میهرانەوە لەنێوان ئێران و عێراقدا هاتووچۆ دەکەن.
بەڕێوەبەری دەروازەی سنووریی تەمەرچین لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا دەڵێت، لە ۹ مانگدا بایی زیاتر لە ۵۷۰ ملیۆن دۆلار کاڵا و پێداویستی هەناردە کراوە و هاوردەکردنی کاڵاش گەیشتووەتە بایی زیاتر لە ۵۰ ملیۆن دۆلار.