مەسعوود بارزانی دەڵێت جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، کردنەوەی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان پەیامێکی ڕوونە کە ئەمریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستانێکی بەهێزە و بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆريشی کردووە.
مایکل ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ كاروباری كارگێڕی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق و دواتریش دەچێتە هەولێر بۆ كردنەوەی كونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر.
بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە مەبەستی کردنەوەی کونسوڵخانەی نوێی وڵاتەكەی لە هەولێر سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.