عەجاج ئەحمەد حەردان کە بە جەلادەکەی بەندیخانەی نوگرەسەلمان ناسراوە، دانی بە تاوانەکانیدا ناوە و دەڵێت، ڕۆژانە بە بەرنامە زیندانییەکانیان برسی کردووە و و ئاشکراشی دەکات کە تەنیا لە ماوەی ۱۰ مانگ دا یەک لەسەر سێی زیندانییەکان گیانیان لەدەست داوە.
کەسایەتیی و ڕیشسپییەکانی خێڵی عوبێد، ڕایدەگەیێنن "ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، عەجاجەکەی نوگرە سەلمان نییە و کەسێکی بێ تاوانە.
خانمی یەکەمی عێراق ڕایگەیاند بە ئامانجی کەمکردنەوەی گوشارەکان لەسەر قوربانیانی دۆسیەی "عەجاج ئەحمەد حەردان" تیمێکی تایبەت بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکان ڕاسپێردراون.
یەکێتی نووسەرانی جێنۆسایدی کوردستان، ڕاینگەیاند: دەستگیرکردنی عەجاج زۆر دەرگای تر دەکاتەوە و دەمانگەیەنێتە زۆر نهێنی شاراوە.