هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک
-
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق:
پرۆسەی هەڵبژاردن لە کەرکووک لە وادەی خۆیدا بەڕێوە دەچێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا بە ڕەتکردنەوەی سکاڵای تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک.
-
هەوڵەکان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە کەرکووک جدین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆ دەبێتەوە، شارەزایانی یاسای دەڵێن هیچ پاساوێکی یاسایی و دەستووری نیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، بەڵام هەوڵی جدی هەیە بە ئاراستەی دواخستنی هەڵبژاردن لە کەرکووک، لایەنی تورکمانی و پێکهاتەی سونە فشار بۆ دواخستن دەکەن، کۆمسیۆن بە دەنگدان خۆی یەکلا کردەوە، حکوومەت هەفتەی داهاتوو ڕاپۆرتی خۆی دەخاتە بەردەم کۆمسیۆن و دادگای فیدراڵی، تورکیاش لەرێگەی نزیکەکانیەوە فشار دەکات بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لە کەرکووک.
-
داوای دواخستنی هەڵبژاردن لە کەرکووک هیچ پاساوێکی یاسایی نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان یادداشتێکی لەبارەی پرسی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک نووسیوە و تیایدا ڕەهندە یاسایی و دەستوورییەکانی تاوتوێ کردووە.
-
بەربژێرێکی پارتی لە کەرکووک:
کار بۆ ئەوە دەکەین پۆستی پارێزگاری کەرکووک وەربگرینەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەربژێرێکی پارتی لە کەرکووک دەڵێت، لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکانی دیکەدا کار بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگار دەکەن.
-
لێپرسراوی بۆردی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی:
نەبوونی یەک لیستی دەبێتە هۆی سووتانی دەنگی کوردەکان لە کەرکووک
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەتیف نێروەیی ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیاند: ئەگەر کورد بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکدا بکردایەت دەبووە هێزی سەرەکی و بێڕەکابەری ئەو پارێزگایە. ئەگەرچی ئەوش نەکرا هێشتا یەکێتی حزبی یەکەمە لە کەرکووک و دەتوانێت پۆستی پارێزگار بەدەست بێنێت.