-
سیامەند عەفرین:
یەکخستنەوەی هێزەکانی ئاسایش لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی سووریا بە فەرمی دەستیپێکردووە
جێگری فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەسەکە رایگەیاند، پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی ئاسایش لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی سووریا بە فەرمی و کرداری دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ۱۰۰ ئەفسەر دەکرێت.
-
بایک و قەرەیلان:
نابێت هیچ هێزێکی کوردی ڕووبەڕووی هێزێکی تری کورد ببێتەوە
جەمیل بایک و موراد قەرەیلان لە پەیامێکی هاوبەشدا بۆ کۆمەڵەی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK)، گۆڕانکارییەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان وەک دەرفەت و لە هەمان کاتدا وەک تەحەدایەکی نوێ بۆ کورد وەسف کرد. ئەوان جەختیان لەسەر پێویستیی هاوکاری و گرتنەبەری ستراتیژییەکی هاوبەش لە بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا کردەوە.
-
ئایا دەستووری نوێ دەتوانێت قەیرانی مێژوویی سووریا کۆتایی پێبهێنێت؟
لەگەڵ دەستپێکردنی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی سووریا لە ٨ی حوزەیران، سەرنجی زۆرێک لە چاودێران و هاووڵاتیان ئاراستەی پرۆسەی دانانی دەستووری نوێی ئەم وڵاتە بووە؛ پرۆسەیەک کە بە باوەڕی زۆرینە دەتوانێت بە دڵنیابوون لە بەشداریی ڕاستەقینەی هەموو نەتەوە، پێکهاتە و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە و هەروەها کۆتاییهێنان بە سیاسەتەکانی پشتبەستوو بە ڕەتکردنەوە و ناوەندگەری، ڕێگا بۆ ئارامی و ئاشتەوایی نیشتمانی خۆش بکات؛ یان بە پێچەوانەوە، بە دووبارەکردنەوەی هەڵەکانی ڕابردوو، سووریا بخاتە بەر مەترسیی قەیرانە سیاسی و کۆمەڵایەتییە نوێکان.
-
هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییەکانی MSD:
ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم وەڵامێک بوو بۆ گۆڕانکارییە سیاسی و نێودەوڵەتییەکان
«حەسەن محەمەد عەلی» هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (MSD) جەختی کردەوە کە ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم لە ئەنجامی گۆڕانکارییە سیاسی و نێودەوڵەتییەکان و هەروەها پێداویستییەکانی ناوچەوە پێکهاتووە و پێویستە ببێتە بنەمای دروستکردنی سووریایەکی نوێ کە لەسەر بناغەی جیاوازی، بەشداری و هاوکاریی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا دامەزرابێت.
-
میدل ئیست مانیتۆر:
گازی هەرێمی کوردستان بۆ ئەورووپا گرنگییەکی ستراتیژی هەیە
ماڵپەڕی «میدل ئیست مانیتۆر» لە شیکارییەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پاش کەمبوونەوەی پشتبەستنەوەی ئەورووپا بە گازی ڕووسیا دوای جەنگی ئۆکرانیا، هێشتا کێشەی ئاسایشی وزەی ئەم کیشوەرە چارەسەر نەبووە و دۆزینەوەی سەرچاوەی نوێ و جۆراوجۆر هێشتا یەکێکە لە ئەولەویەتە ستراتیژییەکان.
-
پنتاگۆن: ئەمریکا تەنها تەماشاچی جەنگی دیمەشق و کوردەکان بوو
ڕاپۆرتی پشکێنەری گشتیی پنتاگۆن نیشانی دەدات کە هێزەکانی ئەمریکا لە لوتکەی شەڕی نێوان سوپای سووریا و هێزە کوردییەکانی سووریادا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦، تەنیا ڕۆڵی نێوەندگیریان بۆ چوونەدەرەوەی سەلامەتی هێزە کوردییەکان لە حەلەب گێڕاوە و لە هەر جۆرە دەستوەردانێکی سەربازیی ڕاستەوخۆ خۆیان پاراستووە.