-
کورتەی هەواڵەکانی۳۱ی گوڵانی ۱۴۰۵ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۳۱ی گوڵانی۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
-
پڕۆژەی کۆتاییهێنان بە پەکەکە؛ بۆچی باخچەلی پێویستی بە ئۆجەلانە؟
دەوڵەت باخچەلی، ڕێبەری پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (MHP) کە ساڵانێکی درێژ دژی هەر جۆرە پەیوەندی و دۆسیەیەکی تایبەت بە ئۆجەلان بوو، ئێستا داوای پێدانی ڕۆڵێکی فەرمی بەو دەکات؛ ئەمەش زیاتر لە هەر شتێک بە نیگەرانییەکانی ئەنقەرە لەبارەی کۆنترۆڵکردنی فەرماندەکانی پەکەکە لە عێراق و سووریا دەبەسرێتەوە.
-
قارەمانی سەربازی و ڕووناکبیری کوردی ڕووسیا؛ سیمای کەمتر بینراوی سیاوەندۆف
سەمەند سیاوەندۆڤ، فەرماندەی سوپای سوور کە لە جەنگی جیهانیی دووەمدا چەندین مەدالیای ڕێزلێنانی بەدەست هێنا، لە سەردەمی دوای جەنگدا بوو بە نووسەر و فەرهەنگنووسێکی کوردی و پردێکی لە نێوان سیاسەت، جەنگ و ئەدەبیاتدا دروست کرد.
-
پێنجەمین کاروانی ئاوارەکانی عەفرین لە کۆبانێوە بەرەو زێدی خۆیان بەڕێ کەوتن
دوای هەشت ساڵ لە ئاوارەیی و دوورکەوتنەوە لە زێدی باووباپیرانیان، ٦٢٣ خێزانی خەڵکی عەفرین کە لە شاری کۆبانێ نیشتەجێ ببوون، پرۆسەی گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەست پێکرد.
-
پشکی کەمی کورد لە ئیدارەی نوێی سووریادا
تەرخانکردنی تەنیا ٩ کورسی بۆ نوێنەرانی کورد لە نێوان ١٤٠ کورسیی هەڵبژێردراوی پەرلەمانی سووریادا، شەپۆلێک لە ناڕەزایەتی لە نێوان پارتە کوردییەکان دروست کردووە. ڕەخنەگران دەڵێن حکوومەتی کاتیی ئەحمەد ئەلشەرع بە دووبارەکردنەوەی مۆدێلە سیاسییەکانی سەردەمی ئەسەد، کوردی لە بەشداریی ڕاستەقینە لە داهاتووی سووریادا بێبەش کردووە.
-
پارتی و کۆمەڵ جەخت لە نەمانی گرژییەکان و پاراستنی هەرێم دەکەنەوە
شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە هاوینەهەواری پیرمام کۆ بوونەوە، لە دوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا، وردەکاریی گفتوگۆکانیان بۆ میدیاکان خستە ڕوو.