-
ئاستەنگەکانی پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردی لە سووریا
سەرەڕای گەشەسەندنی خوێندن و بەرهەمە کولتوورییەکان بە زمانی کوردی لە ساڵانی ڕابردوودا، شارەزایان دەڵێن نەبوونی دامەزراوەی پسپۆڕ، جیاوازی لە شێوازەکانی نووسین و لاوازیی ژێرخانی پەروەردەیی، هێشتا ڕێگرە سەرەکییەکانی بەردەم گەشەی زانستیی زمانی کوردین لە سووریا.
-
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق:
بههێزکردنی ئاسایشی نهتهوهیی به سنوودارکردنی چهک بۆ دهوڵهت بهدیدێت
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: "بههێزکردنی ئاسایشی نهتهوهیی بە پابهندبوونێکی پتهوه به پرسی سنوودارکردنی چهک بۆ دهوڵهت و چهسپاندنی سهروهری یاسا بهدیدێت".
-
هەنگاوێک بۆ شکاندنی چەقبەستوویی سیاسی؛ یەکگرتوو دەستپێشخەرییەکی نوێ دەداتە یەکێتی
بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک و ڕزگاربوون لە چەقبەستوویی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی، دەستپێشخەرییەکی سیاسی پێشکەشی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.
-
ساڵی ڕابردوو لە کوردستان ۲۴ کەس بەهۆی غازلێدانەوە گیانیان لەدەست دا
بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی دادوەریی کوردستان ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو ٢٤ کەس لە پارێزگاکەدا بەهۆی ژەهراوی بوون بە غاز گیانیان لەدەستداوە کە ١٨ کەسیان پیاو و ٦ کەسیان ژن بوون.
-
پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی نامهیهک بۆ سهرۆکایهتی و حکوومەتی ههرێم دهنێرن
پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی و هاوەڵانی نامهیهک بۆ سهرۆکایهتی ههرێم، حکوومەت و ئهنجومهنی دادوهری دهنێرن و رایدهگهیهنن، ئهوهی بهسهر حهمه ڕەش هاتوه سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ئەنجومەنی دادوەری، دەخاتە بەردەم داڕووخانی تەواوی شەرعییەتەوە.
-
«تێکەڵبوونی دیموکراتیک»؛ کلیلی دەرک کردن بە وەرچەرخانی مێژوویی ئۆجەلان و پەکەکە
عەبدوڵڵا ئۆجەلان دوای بانگەوازە مێژووییەکەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و کۆتایی شەڕی چەکداری، ئێستا چەمکێکی نوێی بە ناوی «تێکەڵبوونی دیموکراتیک» خستووەتە چەقی پڕۆژە سیاسییەکەیەوە. بە گوتەی ئەو، ئەم چەمکە بە واتای خۆبەدەستەوەدان بە دەوڵەتی تورکیا نایەت، بەڵکو هەوڵێکە بۆ بنیادنانی جۆرە سیاسەتێک کە تێپەڕین بێت لە چەمکی دەوڵەت-نەتەوە، توندوتیژی و نەتەوەپەرستی.
-
پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا
تۆڕی میدیایی درەو لە ڕاپۆرتێکدا دەنووسێت لە عێراقی سەردەمی کۆماریدا، لە دوای ساڵی (۱۹۵۸ تا ساڵی ۲۰۰۳)، پۆستی سەرۆک وەزیران لە پلەبەندیی دەسەڵاتدا لە پێشەنگی یەکەمی بایەخپێداندا نەبوو، دوای ساڵی ۲۰۰۳ سیستەمەکە لە سەرۆکایەتییەوە گۆڕا بۆ پەرلەمانی، جڵەوی دەسەڵات کەوتە دەست حکوومەت لە کەسایەتی سەرۆک وەزیراندا، سەرکردایەتیکردنی سوپا بەو پۆستەوە بەسترایەوە، بووبە گرنگترین پۆست.