-
مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی بە بەشداریی مەسعوود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆ دەبنەوە
بڕیارە سبەی کۆبوونەوەیێک لە ئاستی باڵا لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام بەڕێوەبچێت و هەریەکە لە مەسعوود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی تێیدا ئامادە دەبن.
-
بارەگای بارزانی:
عێراق بەڵینی چارەسەرکردنی پرسی مووچەی داوە/ ئەمە دوا دەرفەتە
بارەگای بارزانی ڕایگەیاند لەسەر داوا و بەڵێنی کەسایەتییە سیاسییەکان و حکوومەتی عێڕاقی دوا دەرفەت بە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ لە بەغدا بۆ چارەسەر کردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدەین.
-
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق پێشوازی لە چەکدانانی پەکەکە دەکات
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت دەستپێکردنی پرۆسەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان هەنگاوێکی گرنگی مێژووییە و ڕێگە خۆش دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی چەکداری.
-
کورتەی هەواڵەکانی۲۲ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۲۲ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
-
بۆچی PKK لە ڕێوڕەسمی چەکداناندا چەکەکانی سووتاند؟
لە هەنگاوێکی سەمبۆلیک و جیاوازدا، گریلاکانی پ.ک.ک لە سلێمانی لەبری ڕادەست کردنی چەکەکان بە دەوڵەتی تورکیا، چەکەکانیان سووتاند. هەنگاوێک کە نەک هەر کوتایی لایەنی سەربازیی ئەم پارتە ڕادەگەیەنێت بەڵکوو هەوڵدانێکە بۆ مانەوەی سەربەخۆیی سیاسی و گەیاندنی پەیامی ئاشتی بە خواست نەک بە تەسلیم بوون.
-
پارتی بڕیاری کشانەوەی لە بەغدا نەدا/ هەوڵ هەیە بۆ چارەسەری کێشەکان
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی کۆ بووەوە، کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە پڕسی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد.
-
شاخەوان عەبدوڵڵا:
ئیتر کاتی ئەوە هاتووە سنوورێک بۆ بێڕێزییەکانی بەغدا بەرامبەر بە هەرێم دابنرێت
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەیامێکدا ڕەخنەی توند لە هەڵویستەکانی بەغدا بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان دەگرێت و دەڵێت: "ئەوان هەموو سنوورەكانیان بەزاند".