-
نێچیرڤان بارزانی:
ڕۆژنامەنووس دەبێت لە ههموو کۆت و بەند و بەربەستێک دوور بێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی رۆژنامەگەریی کوردییەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت بهردهوام دهبين له کارکردن بۆ فهراههم کردنى ژینگەی گونجاو بۆ کاری ڕۆژنامەنووسان کە تيايدا دەستگەییشتن بە زانیاری مسۆگەر بکات و لە ههموو کۆت و بەند و بەربەستێک دوور بێت.
-
ڕاکان جبووری بە کەفالەت ئازاد کرا
پارێزگاری پێشووی بەوەکالەتی کەرکووک، لە پاش دەستگیر کردنی بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی پۆستەکەی و هاوکاری کردنی لایەنی دەرەکی ئەمڕۆ بە کەفالەت ئازاد کرا.
-
ڕاگەیێندراوی ئەنەکەسە لەبارەی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی سووریا
ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا لە ڕاگەیەنراوێکدا هەڵویستی خۆی لەبارەی بەڕێوەچوونی "کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کوردی"، لە شەممەی داهاتوو، خستە ڕوو.
-
ڕاگەیێندراوی دەم پارتی لەبارەی ڕەوشی تەندروستیی ئەحمەد تورک
دەم پارتی سەبارەت بەو هەواڵانەی سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی ئەحمەد تورک بڵاو کراونەتەوە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
-
لویس ساکۆ؛ کاندید عێراقی بۆ جێگرتنەوەی پاپا
پاپا فرانسیس دوێنێ دووشەممە، لە تەمەنی ۸۸ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئێستا چاوەکان لەسەر ڤاتیکانە کە کێ سەرکردایەتیی کەنیسەی کاسۆلیکی سەرانسەری جیهان دەکات.
-
چوارچێوەی هەماهەنگی:
هەڵبژاردنی داهاتوو لە وادەی دیاریکراودا بەڕێوەدەچێت
چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێکدا جەختی کردەوە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریکراودا بەڕێوەدەچێت و ئاشکراشی کرد بە چەند لیستێک بەشداری هەڵبژاردن دەکەین و دواتر دەبینەوە بە یەک هاوپەیمانی پەرلەماني.
-
مەزڵوو عەبدی:
کۆنفرانسی "یەکخستنی هەڵویستی کورد" ٢٦ی نیسان بەڕێوەدەچێت
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە لاپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X پەیامێکی بڵاو کردەوە ڕایگەیاند ڕێککەوتن کراوە لەسەر بەڕێوەچوونی کۆنگرەی نیشتمانیی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردی لە کوردستانی سووریا.
-
ئۆجەلان هیوای زووچاکبوونەوە بۆ ئۆندەر دەخوازێت
عەبدۆڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە نوێترین پەیامیدا هیوای زووچاکبوونەوە بۆ سری سورەیا ئۆندەر دەخوازێت.
-
ئیلهام ئەحمەد:
تاکوو ڕێگای گفتوگۆ هەبێت پەنا بۆ چەک نابەین
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەڵێت: تاکوو دەرفەتی دیالۆگ هەبێت، چەکەکان بێدەنگ دەبن، هەر کاتێک نکۆڵی لە مافەکانی کورد کرا، بە چەک مافەکانمان دەپارێزین.