-
کورتەی هەواڵەکانی۲۴ی خاکەلێوەی ۱۴۰۴ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۲۴ی خاکەلێوەی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
-
کۆشکی ئیلیزێ: نێچیرڤان بارزانی دووشەممە سەدارنی فەرەنسا دەکات
کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری فەرەنسا (ئیلیزێ) رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە، لە پاریس پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.
-
بەمەبەستی جێبەجێ كردنی ڕێككەوتنی ۱۰ی ئازار:
نوێنەرانی هەسەدە و لیژنەی ڕاسپێردراوی دیمەشق جارێکیتر کۆ بوونەوە
بۆ جاری دووۆەم نوێنەرانی هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ڕێێکەوتنەکەی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم کۆبانی، کۆ بوونەوە.
-
مەزڵووم عەبدی:
جەخت لە مانەوەی دەسەڵاتی خۆجێیی کورد لە سووریا دەکەینەوە
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، ئەوان داوای دەسەڵاتێکی خۆجێیی دەکەن و ئەم بابەتە لەگەڵ بەرپرسانی نوێی دیمەشق باس دەکەن.
-
مەسروور بارزانی و سوودانی:
هەماهەنگیی هەولێر و بەغدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان گرینگە
هەردوو سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ کۆ بوونەوە و جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کرد.
-
نێچیرڤان بارزانی و ئهمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی کۆ بوونەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئهحمهد ئهبولغهیت، ئهمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عهرهبی لە چوارچێوەی کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتالیا، پاراستنى سهقامگیری و بههێزکردنی دیالۆگیان بۆ چارهكردنى كێشهكان بە گرنگ زانی.
-
عەباس عێراقچی:
لەسەر بنەمای دانوستانەکان لە ئەمریکا نزیک بووینەوە
دانوستانی "ناڕاستەوخۆ"ی تیمی ئێران و ئەمریكا لە شاری مەسقەتی عومان پاش ۲ سەعات و نیو كۆتایی هات و وەزیری دەرەوەی ئێران زانیاریی لەبارەی ناوەڕۆکی دانوستانەکە ئاشکرا کرد.