-
دەوڵەت باخچەلی:
پێویستە لە کۆتایی دیداری دووەمی شاندی دەم پارتی و ئۆجەلاندا هەڵوەشاندنەوەی PKK ڕابگەیەنرێت
سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (MHP) دەڵێت: پێویستە لە کۆتایی دووەم کۆبوونەوەی نێوان وەفدی دەم پارتی و ئۆجەلان کۆتایی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ڕابگەیەنرێت.
-
سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ڕەوتی حیکمە جەخت لەسەر گرینگیی پابەندی بە دەستووری عێراق دەکەنەوە
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له درێژهى بهرنامهى سهردانهكهيدا بۆ بهغدا، لەگەڵ سەید عەممار ئهلحەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، کۆبووەوە.
-
نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری دوايين پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ هادی عامری، ئهمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر کۆ بووەوە.
-
نوێنەری مەسعوود بارزانی سەردانی سەرۆکایەتیی ENKSی کرد
عەبدولحەمید دەربەندی نوێنەری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە قامیشلۆ سەردانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)ی کرد و کۆ بوونەوە.
-
هێزەکانی سووریای دیموکرات:
نامەی پشتگیریی مەسعوود بارزانیمان پێگەیشت
هەسەدە بڵاوی کردەوە نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی گەیشتە رۆژئاوای کوردستان و لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆبووەوە.