-
کورتەی هەواڵەکانی ۲۰ی سهرماوهز ۱۴۰۳ی هەتاوی
کورتەی گرینگ ترین هەواڵەکانی ۲۰ی سهرماوهز ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.
-
ئیسرائیل بنکە سەربازییەکان لە کوردستانی سووریا بۆردوومان دەکا
شەوی دووشەممە فڕۆکەخانەی قامشلۆ لە کوردستانی سووریا بۆردوومان کرا، بەپێی سەرچاوەکانیش بۆردوومانەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە کراوە.
-
پێکدادانی قورس لە بەنداوی تشرینی کۆبانێ؛ دەیان میلیشیا کوژران
لە شەوی ڕابردووەوە تاوەکوو ئێستا چەند جارێک گرووپە چەکدارەکانی سوپای نیشتمانی سووریا هێرشیان کردووەتە سەر بەنداوی تشرین لە نێوان مەنبج و کۆبانێ و شەڕی سەخت لە نێوانیاندا هەیە.
-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
تاوەکوو کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت، هیچ ئاشتییەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدینایەت
سەرۆکی یەکێتی سەبارەت بە دۆخی سووریا پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت: "تا کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت، هیچ ئاشتییەک بەدینایەت".
-
ئەدهەم بارزانی:
دەسەڵاتدارانی هەرێم لە پێگەی خویان دڵنیا نەبن
ئەدهەم بارزانی دەڵێت ھیچ کەسێک و لایەنێک لە دەستەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لە پێگەی خویان دڵنیا نەبن، چونکە جیاوازیەکی یەکجار گەورە لە نێوان میللەت و دەسەڵاتداراندا دروست بووە.
-
مەسعوود بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کۆ بوونەوە
لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە موسەننا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کرد.
-
بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر:
تورکیا بە ئامانجی چەسپاندنی سیاسەتەکانی، هەوڵ دەدات سوود لە دۆخى سووریا وەربگرێت
بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر لە ناوچەکانى باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هۆشدارى لە تێکچوونى سەقامگیری لە سووریا و رۆژئاواى کوردستان دەدات.
-
ساڵح موسلیم داوا لە رەوەندى کوردی دەکات دژى هێرشەکانى تورکیا بێنە دەنگ
بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى یەکێتى دیموکراتى داوا لە کوردانی تاراوگە دەکات دژی هێرشەکانی تورکیا بێنە دەنگ و بچنە سەر شەقام.
-
مەنبج کەوتە دەستی گرووپە چەکدارەکانی سووریا
دوای شەڕ و رووبەرووبوونەوەیەکی تووند لە نێوان چەکدارانی "سوپای نیشتمانیی سووریا" و شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات، چەکدارانی "سوپای نیشتمانیی سووریا" چوونە نێو شاری مەنبج.