-
کورتەی هەواڵەکانی ۱۳ سهرماوهز ۱۴۰۳ی هەتاوی
کورتەی گرینگ ترین هەواڵەکانی ۱۳ی سهرماوهز ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.
-
ئیدیعای کۆمەڵی دادگەری لەبارەی ساختەکاری لە هەڵبژاردن و کاردانەوەی کۆنسووڵخانەی بەریتانیا
عەبدولستار مەجید ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە وتەکانیدا بۆ ڕووداو ئیدیعای ئەوەی کردووە کە بەرپرسانی بەریتانیا ئاگادارن کە ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا کراوە، بەڵام کۆنسووڵخانەی بەریتانیا ئەو ئیدیعا ڕت دەکاتەوە.
-
بەرپرسی باڵای سەربازیی ئەمریکا جەختی لێکردەوە:
خۆبواردنی ئەمریکا لە تێوەگلان بە شەڕی نێوان گرووپە چەکدارەکانی سووریا و هێزە کوردەکان
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا جەختی کردەوە کە پێکدادانی نێوان گرووپە چەکدارەکانی سووریا و هێزە کوردەکان لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا پێوەندیی بە هێزە ئەمریکییەکانەوە نییە.
-
دوایین کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، پێش تەواوبوونی ئەرکەکەی
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دوایین کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ شەش دەزگای ڕاگەیاندن لەنێو کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئەنجامدا، وەکوو دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ رۆژنامەڤانان پێش تەواوبوونی ئەرکەکەی وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.
-
ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتیک:
شەڕ و پێکدادانەکان لە نێوان لایەنەکانی سووریادا تەنها لە بەرژەوەندیی دوژمنانی گەلی سووریا
مەسەدە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا، ئاماژەی بە چەند خاڵێکدا و ڕایگەیاند، ئامادەیە لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا گفتوگۆ بکات.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ فیدان:
"ئیسرائیل" و ''دەستوەردانی دەرەکی'' هۆکاری گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پەیوەندییە هاوبەشەکان و کێشە ناوچەییەکان سەردانی ئەنقەرەی کرد و لەلایەن هاکان فیدان، هاوتا تورکییەکەی پێشوازی لێکرا.