-
شاسوار عەبدولواحید:
پارتی دیموکرات و یەكێتیی نیشتمانی بەڵێنی هەرچییان دا، درۆ دەكەن
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، یەكێتی و پارتی هەرچیان وت و بەڵێنی هەرچیاندا درۆ دەکەن، ماڵی بارزانی و تاڵەبانی رێككەووتون و داهاتی هەرێم لەناو خۆیاندا دابەش دەكەن.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
چیتر نابێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، چیتر نابێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق دوابخرێت.
-
ڕاوێژكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمریکا:
سکاڵاکانی دژی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە ئەمریکا بێ بنەما بوون
پارێزەر و ڕاوێژكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمریکا ڕاگەیاند، ئەو سكاڵایەی لە دژی مەسروور بارزانی و 63 کەسی دیكە لە دادگای ئەمریكا تۆمارکرابوو كۆتایی هات.
-
بەڕێوبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا:
ئامانجی ئێمە ئازاد کردنی عەفرین، گرێسپی و سەریکانییە
بە بۆنەی پێنجەمیمن ساڵیادی داگیركردنی سەریکانی و گرێسپی و عەفرین و ناوچەکانی کوردستانی سووریا، لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.