-
گۆڤاری فۆربسی ئەمریکى:
ئەمریکا سیستەمی بەرگریی پاتریۆتی لە هەرێمى کوردستان جێگیر کردووە
بەشی جیهان- گۆڤاری فۆربسی ئەمریکى بڵاویکردەوە، ئەمریکا سیستەمی بەرگریی مووشەکی MIM-۱۰۴ پاتریۆتی لە هەرێمى کوردستان جێگیرکردووە.
-
نێچیرڤان بارزانی:
بۆ پێشکەوتنی عێراق گرنگە سیستەمی فیدراڵی بە کردار جێبەجێ بکرێت
بەشی غێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ پێشکەوتنی عێراق زۆر گرنگە سیستەمی فیدراڵی بە کردار و تەواوەتی جێبەجێ بکرێت، نابێت باوەڕ نەبوونی لایەنێک یان چەند لایەنێک سیستەمی فیدراڵی لە عێراق پەکبخات.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ڕەزامەندیی هەموو لایەنەکان دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەشتەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی-سلێمانی ڕایگەیاند: "پێویستە لایەنە سیاسییەکان بۆ بەرژەوەندی نیشتمان ڕێککەون، بەو شێوەیە دەتوانین هەڵبژاردنێکی ڕوون و دادپەروەرانە بکەین".
-
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان:
ململانێ لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، سووکایەتییە بە ئیرادەی خەڵک
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، ئەو ململانێیەی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دروستبووە، سووکایەتییە بە ئیرادەی خەڵک و یاسا و پەرلەمان، ناکرێت هەموو شتێک لە بەرژەوەندی کەسی و حیزبی بێت.
-
سەفین دزەیی:
ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئەوەن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم دەڵێت ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئەوەن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆی و بەشێوەیەکی پاک و بێ گەرد بەڕێوەبچێت.
-
چارەسەرکردنی کێشەکانی بەغدا و هەرێم لەلایەن ئەمریکاوە گرنگیی پێدەدرێت
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم دەڵێت، سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشتنتن مانادارە، لە ئێستاشدا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەرەوپێشچووە.
-
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان:
بەپێی دەستووری عێراق شتێک نییە بەناوی حکوومەتی مەرکەزی، بەڵکوو حکوومەتی فیدڕاڵ هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەستووری عێراق دەڵێت، عێراق پێکدێت لە "حکوومەتێکی فیدراڵی، حکوومەتی هەرێمەکان و حکوومەتی پارێزگاکان"، بۆیە بەکارهێنانی دەستەواژەی مەرکەزی ئاماژەیەکە بۆ عەقڵیەتێکی مەرکەزی.