کوردپرێس:
ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 2ی ئه‌یلوولی 2019 عه‌لا ئه‌لئه‌سه‌دی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی وزه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی بواری وزه (Eternal Fire Organization) ئاشكرای كرد: له کۆتاییی مانگی ئه‌یلوولی داهاتوودا یه‌که‌مین كۆنفڕانس و پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی نه‌وت و غاز و وزه له شاری که‌رکووک ساز ده‌کرێت و ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كۆنفرانسێكی له‌و جۆره له شاری که‌رکووک به‌ڕێوه بچێت.
ناوبراو وتیشی: پێشتر كۆنفرانسی هاوشێوه له به‌غدا و مووسڵ و هه‌ولێر ساز كراوه و كۆنفرانسه‌كه ڕۆژانی 25-26ی ئه‌یلوولی 2019ی به‌ڕێوه ده‌چێت و ئامانجیش لێی بره‌ودانه به وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و غاز له شاری كه‌ركووكدا.
عه‌لا ئه‌سه‌دی زیادی کرد: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سێ وه‌زیری عێراق -وه‌زیرانی نه‌وت و كاره‌با و پلاندانان- و 83 گه‌وره كۆمپانیای بواری نه‌وت و گاز به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه‌دا بكه‌ن. هه‌روه‌ها له كۆنفرانسه‌كه‌دا 50 که‌سایه‌تی قسه ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانی هاتنی 30 هه‌زار میوانیش ده‌كرێت له‌وان هاله زواتی وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه کانگاییه‌کانی ئوردن و عه‌باس نه‌قی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌نارده‌کراوی نه‌وت (OAPEC).
ناوبراو گوتی: بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی كۆمپانیاكانیش، حكوومه‌تی عێراق له كۆنفرانس و پێشانگاكه‌دا یه‌ده‌گی 10 ملیار به‌رمیل نه‌وتی كێڵگه‌كانی که‌رکووک ده‌خاته به‌رده‌م كۆمپانیاكان تا وه‌به‌رهێنانی تێدا بكه‌ن و په‌ره به كێڵگه‌كانی ئه‌و شاره بده‌ن.
شایانی باسه؛ كێڵگه نه‌وتییه‌كانی که‌رکووک له دوای كێڵگه‌ی ئه‌لگوار له سعوودیه به دووه‌م گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وت له جیهاندا له ڕووی به‌رهه‌مهێنان و پێنجه‌م گه‌وره‌ترین له‌سه‌ر ئاستی جیهان له ڕووی قه‌باره‌وه داده‌نرێت و به‌ناوبانگترین كێڵگه‌كانی که‌رکووک كێڵگه‌ی باباگوڕگوڕه كه به "ئاگره ئه‌به‌دی"یه‌كه ناسراوه و هه‌ندێک له مێژوونوسان ده‌ڵێن كه له ساڵی 550ی پێش زایین ئه‌و گڕه‌ی بابه‌گوڕگوڕ خۆكردانه كڵپه‌ی سه‌ندووه و تا ئێستاش خامۆش و به‌رگه‌ی باران و به‌فر و ڕه‌شه‌بای گرتووه.
له گرنگترین كێڵگه نه‌وتییه‌كانی دیكه‌ی که‌رکووک كێڵگه‌كانی جه‌مبور و خه‌باز و خۆرمور و بای حه‌سه‌ن و ئاڤانایه و ئه‌م كێڵگانه‌ش به‌پێی مه‌زنده‌كردنه‌كان 10 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گیان له جۆره باشه‌كه‌ی نه‌وت تێدایه و 12%ی نه‌وتی یه‌ده‌گی عێراق پێكده‌هێنن.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌هد نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment