بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزە کوردەکانی سووریا کە بە یەپەگە ناسراون پاش کەمتر لە تێپەڕینی مانگێک بەسەر ڕێککەوتنەکەی نێوان ئەمەریکا و تورکیا لەسەر دامەزراندنی ناوچەی ئارام و کشانەوەی هێزە کوردەکان لەسەر سنوورەکانی تورکیا، بەپێی ڕێککەوتنەکە هێزەکانی خۆیان لەسەر سنوورەکانی تورکیا دوور خستەوە و دەستیان بە تێکدانی سەنگەرەکان کرد.
هەندێک لە شرۆڤەکاران دەڵێن ئەم کارەی هێزە کوردییەکان پیشاندەری پێبەند بوونی کوردەکانە بە ڕێککەوتنەکە و بڕوایان وایە کە ئەم بابەتە دەتوانێت ببێتە هاندەری ئەمەریکا بۆ ئەوەی زەمینە بۆ باشتر بوونی پێوەندیی نێوان تورکیا و کوردەکانی سووریا فەراهەم بکات.
ئایکان ئاردمیر شرۆڤەکاری بابەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەمبارەوە بە دەنگی ئەمەریکای وتووە هەم تورکیا و هەم هێزەکانی سووریای دیموکرات کە یەپەگە-ش بەشێک لەم هێزانەن بەم ڕاستیە گەیشتوون کە دەبێت پاشەکشێ لە هەندێک خواستەکانی خۆیان لەبارەی باکووری سووریا بکەن.
ناوبراو دەڵێت ئەم مەسەلەیە لە بەرژەوەندیی دروست بوونی ئاشتی لەنێوان تورکیا و کوردەکاندایە بەڵام جەخت دەکاتەوە کە ئەمەریکا بەستێنی بۆ ساچیانێک دروست کردووە کە هەر دوو لایەنەکە دەبێت لەباەری ئەو سازشەوە ڕوونکردنەوە بۆ ڕای گشتی بکەن.
نیکۆلای هراس لێکۆڵەری ناوەندی ئەمەریکەن سیکیوریتی لەمبارەوە بڕوای وایە ڕێککەوتن لەسەر دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا ستراتێژیی ئەمەریکا بوو بۆ پاراستنی هێزە کوردەکانی سووریا هەمبەر توندئاژۆییەکانی تورکیا.
ناوبراو هەروەها پێشتر بە کوردپرێسی ڕاگەیاندووە هەوڵدان بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا بە زیانی تورکیایە چوونکە بەم ڕێککەوتنە ئەمەریکا دەست و باڵی تورکیای بەستۆتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment