ئه‌مریکا له‌ ڕه‌قه‌ بنکه‌ی سه‌ربازی داده‌مه‌زرێنێت

به‌شی سووریا- به‌رپرسێکی پله‌به‌رزی سوپای دیموکراتیکی سووریا ڕای‌گه‌یاند: هێزه‌ ئه‌مریکییه‌کان له‌ ڕه‌قه‌ بنکه‌یێکی سه‌ربازییان دامه‌زراندووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسێکی پله‌به‌رزی سوپای دیموکراتیکی سووریا به‌ هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی ڕاگه‌یاندووه‌: پاش شکست خواردنی گرووپی تیرۆریستیی داعش له‌ ڕه‌قه‌ له‌ ده‌ست سوپای دیموکراتیکی سووریا، ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌و شاره‌ ستراتێژیکه‌دا بنکه‌ی سه‌ربازیی دامه‌زراندووه‌.

دامه‌زراندنی بنکه‌ی سه‌ربازی له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ له‌ ناوچه‌ ئازادکراوه‌کانی باکووری سووریا به‌ هێزی سوپای دیموکراتیک ده‌کرا و تا ئێستاش ئه‌مریکا له‌ 10 ناوچه‌ی جۆربه‌جۆری سوپای دیموکراتیکی سووریادا بنکه‌ی سه‌ربازیی دامه‌زراندووه‌ و ئه‌م جاره‌شیان له‌ ڕه‌قه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ ئاشکراشی کرد: ئه‌مریکا له‌و ناوچانه‌دا که‌ ئێمه‌ له‌ بنده‌ست تیرۆریستانی داعش ئازادمان کردووه‌ بنکه‌ی سه‌ربازی دروست ده‌کات. ئێمه‌ش دامه‌زراندنی ئه‌و بنکه‌ سه‌ربازییانه‌ به‌ خاڵێکی پۆزه‌تیڤ هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. هێزی ئه‌مریکی له‌ گه‌ڕه‌کی جزرای ڕه‌قه‌ ئه‌و بنکه‌ سه‌ربازییه‌ی چێ کردووه‌. گه‌ڕه‌کی جزرا به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ که‌ که‌مترین خه‌ساری له‌ شه‌ڕدا به‌ر که‌وتووه‌ و هێمن‌ترین خاڵی شاری ڕه‌قه‌یه‌ وه‌کوو بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا هه‌ڵبژێردراوه‌. ئه‌و بنکه‌ سه‌ربازییه‌ به‌ شێوازێکی چڕوپڕ له‌لایه‌ن ئه‌مریکییه‌کانه‌وه‌ ده‌پارێزرێت. جگه‌ له‌ هێزی ئه‌مریکی و سوپای دیموکراتیکی سووریا که‌س بۆی نییه‌ بچێته‌ ئه‌و بنکه‌ سه‌ربازییه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8262

Your Comment

You are replying to: .
captcha