کوردپرێس- به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌ده‌ست هاتوون زمانی فه‌رمیی خوێندن له قوتابخانه‌کانی کوردستانی سووریا له عه‌ره‌بییه‌وه گۆڕدراوه بۆ کوردی.
زمانی خوێندن له‌و قوتابخانانه‌دا تا ئێستا عه‌ره‌بی بووه و به گوێره‌ی بڕیاری نوێ که له‌لایه‌ن داموده‌زگای هاوپێوهندهوه ده‌رکراوه ئه‌و زمانه گۆڕدراوه بۆ سه‌ر زمانی کوردی و ساڵی نوێی خوێندن له کوردستانی سووریا خوێندن به زمانی کوردی ده‌بێت.
کورده‌کانی کوردستانی سووریا له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن خوێندن و بارهێنان به زمانی کوردی که زمانی زگماکی و دایکییانه ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی زمانی کوردی گه‌شه بسێنێت و له باری کوالێتیی خوێندنیشدا کاریگه‌ریی ئیجابیی هه‌بێت.
سه‌رچاوه: زهرنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment