ئەنجومەنى وەزیرانی عێراق وادەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختەى دیاری کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانی عێراقدا بڕیار درا بە دیار کردنى  2021/10/10  بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنى وەزیران بە سەرۆکایەتى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و میواندارى ئەندامانى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق کۆبوونەوە بۆ دیار کردنى وادەیێکى نوێ بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمان، ئەوەش دواى ئەوەى کۆمیسیۆن داوای کرد هەڵبژاردنى پێشوەختە بۆ مانگى تشرینى یەکەم دوا بخرێت.

لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا؛ 2021/10/10 بۆ ئەنجام دانى هەڵبژاردنى پێشوەختە لە عێراق دیار بیکرێت.

پێشتر مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق، حوزەیرانى ئەمساڵى بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پیشوەختى پەرلەمانى عێراق دیاری کردبوو، بەڵام لە ماوەى رابردوودا بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان ویستى ئەوەیان خستەڕوو کە هەڵبژاردنەکە دوابخرێت، لاى خۆیەوە یەکشەممەى رابردوو کۆمیسیۆنى باڵا پێشنیارى کرد هەڵبژاردنەکە بۆ 2021/10/16 دوا بخرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 793

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha