بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كرده‌وه و ئاشكرای كردووه، "له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژیی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌رمینیا له قه‌ره‌باخ، دوو سه‌ربازیی سوپای وڵاته‌كه‌ی كوژراون".
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان ئاماژەی بەوە کردوە "دوای ئه‌وه‌ی زانیاریی هه‌بووه كه له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی (خانكه‌ندی، خه‌لفه‌لی، تورشسو) كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هێزه ڕووسه‌كان تێیدا جێگیرن، پێداویستیی سه‌ربازیی، ته‌قه‌مه‌نی و سه‌رباز بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی خاكی ئازه‌ربایجان گوازراوه‌ته‌وه كه ئه‌رمه‌نییه‌كان تێیدا نیشته‌جێن، سوپای ئازه‌ربایجان ده‌ستی به‌جموجۆڵ كردووه".
وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە، "سه‌ربازانی سوپای ئازه‌ربایجان ئۆتۆمبێلێكیان به‌مه‌به‌ستی پشكنین ڕاگرتووه كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی گواستۆته‌وه، به‌ڵام سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ستیان به‌ته‌قه‌كردن كردووه و به‌وهۆیه‌وه پێكدادان هاتۆته ئاراوه".
لەو ڕاگەیەندراوەدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان ئاشكرای كردوه، دوو سه‌ربازیی سوپای وڵاته‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
لەلایەکی دیکەوه ئه‌رمینیا ڕایگەیاندوە، له‌پێكدادانه‌كه‌دا سێ پۆلیسی ئه‌رمه‌نیش كوژراون.
Your Comment