بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکى هه‌رێم و هاوکات جێگرى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایگه‌یاند: "دەبێت کێشەکان لەگەڵ یەکێتی چارەسەر بکرێن، چوونکه ناکۆکیه‌کان تائێستاش له هه‌رێم سیاسین و خه‌ڵک و هه‌موو لایه‌کیشی ماندوو کردووه".
سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسیه‌کانى به‌ریه‌ککه‌وتنى سه‌ربازیی، سه‌رۆکى هه‌رێم ڕه‌تی‌کرده‌وه و وتى: "له‌باره‌ى به‌ریه‌ککه‌وتنى سه‌ربازیی له هه‌رێم، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه ڕوو نادات، چوونکه هه‌م یه‌کێتى و هه‌میش پارتى، زۆر ده‌مێکه ئه‌وه‌یان به‌جێهێشتووه، ئاینده‌ی هه‌رێمى کوردستان گه‌شه و له ده‌ستوورى عێراقدا کیانه‌که‌ى جێگیرکراوه و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ده‌ستوور و ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى خه‌ڵک لێى ده‌ترسێ".
نێچیرڤان بارزانى په‌یامێکى ئاراسته‌ى یه‌کێتى و تیمه‌که‌ى له حکوومه‌ت کرد و ڕایگه‌یاند: "ته‌ئکید ده‌که‌ینه‌وه، ده‌بێت کێشه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى چاره‌سه‌ر بکرێن، بۆیه داوا له کاک قوباد و تیمه‌که‌ى ده‌که‌م بگه‌ڕێنه‌وه بۆ کۆبوونه‌وه‌کانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، چوونکه چاره‌سه‌ر ئه‌وه نییه له ده‌ره‌وه‌ى حکوومه‌ت کێشه‌کانمان باس بکه‌ین، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه جێگرى سه‌رۆکى حکوومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه بۆ کۆبونه‌وه‌کانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، تکایه با ده‌رفه‌ت له‌ده‌ستنه‌ده‌ین".
ئه‌وه‌شى وت: "به‌دڵنیاییه‌وه کێشه له‌نێوان پارتى و یه‌کێتى هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت له حکوومه‌ت چاره‌سه‌ربکرێن، بۆیه هیوادارم براده‌رانى یه‌کێتى په‌یامه‌که‌ى منیان گوێ لێبێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران".
Your Comment