پەکەکە ڕەتی دەکاتەوە ئەو کەسە میت لە سلێمانی دەستگیری کرد ئێستا ئەندامی ئەوان بێت

بەشی تورکیا- هێزەکانی پاراستنی گەل ڕه‌تی‌ده‌کاته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ی له‌ سلێمانی ده‌ستگیرکراوه‌ ئه‌ندامی ئه‌وان بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی تورکیا دوێنێ بڵاویان‌کردەوە، دەزگای هەوڵاگیریی وڵاتەکەیان لە ئۆپراسیۆنێکدا لە شاری سلێمانی ئەندامێکی پارتی کرێکارانی کوردستان-(پەکەکە)یان بەناوی ڕەمەزان گونەش دەستگیر کردووە.

بەڵام لەمبارەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە میدیای شەڕی تایبەتی تورکیادا هەواڵێک بڵاو کراوەتەوە و بانگەشەی ئەوەی کراوە کە ڕەمەزان گونەش ئەندامی بزووتنەوەی ئێمەیە و لە سلێمانی لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی میت ڕفێندراوە، ئەو هەواڵە بەتەواوەتی درۆیە".

لەبارەی ڕەمەزان گونەشەوە، هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، ڕەمەزان گونەش بەر لە سێ ساڵ لە ناو ڕیزەکانمان هەڵات، دواتر هاوسەرگیری کرد و لە ههەرێمی کوردستان نیشتەجێ بوو، هیچ پەیوەندییەکی بە بزووتنەوەکەمانەوە نییە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "ڕەمەزان گونەش بەر لە دوو مانگ لە شاری دهۆک خۆی ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا کردبوو، بەڵام میدیای شەڕی تایبەتی تورکیا، بە سیناریۆیەکی درۆ و هەڵبەستراو لەم قۆناغەدا پێشکەشی دەکات و هەوڵ دەدات وەک سەرکەوتنی میت نیشانی بدات".

News Code 7777

Your Comment

You are replying to: .
captcha