بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بورهان شێخ ڕەئوف، لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕادیۆی «المربد»ی عێراقدا ڕایگەیاندووە: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەندە بە پلانی حکوومەتی محەمەد شیاع سوودانی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە تا ئێستا بەبێ چارەسەر ماون و ئەم پابەندبوونە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان بە گرنگ دەزانن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەو کێشانەی کە هێشتا چارەسەر نەکراون و زۆر گرینگن بریتین لە بودجەی هەرێمی کوردستان و یاسای نەوت و گاز".
Your Comment